کەشناسی پێشبینی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە سوریا دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

کەشناسی سوریا، لە بڵاوکراوەی رەوشی ئاو و هەوای پێنجشەممەدا پێشبینی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرمای لە سوریا کردووە، کە بە تێکڕای 4 بۆ 7 پلەی سەدی لەم ماوەیەی ئەمساڵدا بەرز دەبێتەوە.

هۆشداریشیاندا کە لە کاتی بەرزبوونەوەی ترۆپکی بلەکانی گەرمیدا، راستەوخۆ بەر خۆر نەکەون.

کەشناسی رایانگەیاندووە کە کەشوهەوا بەهاری و گەرم دەبێت لە نێوان سایەقە و نیمچە هەوردا بە گشتی، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینێکی لۆکاڵی سووک لە شەودا، هەروەها تەمێکی تۆزاوی لە زۆربەی ناوچەکان بەگشتی دەبینرێت.

ئاراستەی با لە باشوورەوە بۆ باشووری رۆژهەڵات دەبێت، بە پلەی مامناوەند، لەگەڵ بوونی زریانێکی چالاک، خێراییەکەی لە کاتژمێرێکدا، هەندێجار لە 65 کیلۆمەتر زیاتر دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکانی ناوەوە خۆڵبارین دەبێت، هەروەها شەپۆلەکانی دەریا نزم دەبن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: تەیسر محەمەد