کلیچدارئۆغڵو بەڵێن دەدات بە گێڕانەوەی پەنابەرانی سوری لە ئەگەری بردنەوەیدا
دیمەشق – نۆرس پرێس
کەمال کلیچدارئۆغڵو، کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، رۆژی سێشەممە لە میانی گردبوونەوەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە شاری ئەدەنە، بەڵێنیدا، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، لە ماوەی دوو ساڵدا هەموو پەنابەرانی سوریا بگێڕێتەوە بۆ وڵاتەکەیان.
کلیچدارئۆغڵو گوتی: “لەماوەی دوو ساڵدا سەرجەم سورییەکان دیپۆرت دەکرێنەوە”، راشیگەیاند کە کۆچبەرانی ئەفغانستان، سووری و کۆچبەرانی دیکەش بەردەوامن لە هاتنەناو تورکیاوە لە رێگەی هێڵی سنوورییەوە.
راشیگەیاند، ئەو بەڵێنە بەبێ پراکتیزەکردنی هیچ “رەگەزپەرستییەک” جێبەجێ دەکات و بە دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی سوریاییەکان و دەستەبەرکردنی سەلامەتی ژیان و ماڵ و سامانیان، بە بودجەی یەکێتی ئەوروپا و بەشداریکردنی بەڵێندەرانی تورکیا.
بە پێی سەرژمێریی ساڵی 2022، ژمارەی پەنابەرانی سووری لە تورکیا،بە نزیکەی 3 ملیۆن و 800 هەزار پەنابەر مەزەندە دەکرێت.
کلیچدارئۆغڵو خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا کاندید کردووە، کە وابڕیارە لە 14ی ئایاردا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغاندا ، سەرۆککۆماری ئێستای تورکیا، رکابەری بکات.