گونده‌كانی باكوری حه‌سه‌كه؛ ژمارەی بریندارەکان بەهۆی تۆپبارانی توركیاوه بۆ 9 بریندار به‌رزبوه‌وه
ته‌لته‌مر-نۆرس پرێس
به‌هۆی تۆپبارانی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆی توركیا بۆ سه‌ر گونده‌كانی باكوری حه‌سه‌كه، 9 كه‌س برینداربون كه منداڵ و به ته‌مه‌نیان تێدایه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی “شه‌هید لیگرین” بۆ نۆرس پرێس وتی، “9 هاوڵاتی سیڤیل كه به برینی جۆراوجۆر برینداربون و منداڵ و به ته‌مه‌نیان تێدایه، گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه”.
وتیشی، دۆخی یه‌كێك له برینداره‌كان به‌ناوی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، ته‌مه‌ن 60 ساڵ، خراپه‌و ده‌ستپێكی بڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه جارێكی تر تۆپهاوێژه‌كانی توركیا شه‌ش گوندیان له گونده‌واری شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مر له باكوری حه‌سه‌كه كرده‌وه ئامانج، ئه‌وه‌ش دوای دو رۆژ دێت له هێوربونه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌لته‌مر رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی “عه‌بوش و گێبش و ته‌وێڵه‌و ئوم كێف و كوزه‌ڵییه‌و ته‌ل له‌بن” تۆپبارانكراون.
تۆپبارانه‌كه جگه له زیانی گیانی، زیانی مادیشی به موڵك و ماڵی دانیشتوان گه‌یاندوه، به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه سه‌ربازییه‌كه.