پارێزگاری حەلەب ناوی 243 خێزانی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزە بڵاوکردەوە
حەلەب – نۆرس پرێس
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، پارێزگاری حەلەب لە باکوری سوریا بڕیارێکی دەرکرد کە لیستی ئەو کەسانە لەخۆدەگرێت کە لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەی 6ی شوباتی شاری حەلەبی زیانیان بەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کە بینا و خانووەکانیان بە تەواوەتی وێران بوون و ژمارەیان گەیشتە 243 خێزان.
لە بڕیارەکەی قایمقامیەتدا هاتووە، ئەو هاوڵاتیانەی کە موڵک و ماڵیان بە تەواوی لەناوچووە و ناویان لە خشتەی ژمارە 1ی پێشوودا نەهاتووە، مافی ئەوەیان هەیە لە ماوەی 90 ڕۆژدا لە بەرواری دەرچوونیەوە داواکاری ناڕەزایەتی پێشکەش بە قائیمقامیەت بکەن.
لەئەنجامی ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی شارەکانی باکوور و ڕۆژئاوای سوریا زیانێکی زۆر بە ماڵ و باڵەخانەکان گەیشتووە، کە بەو هۆیەوە بە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون، هەروەها زیان بە هەزاران باڵەخانەی نیشتەجێبوون و دامەزراوە گشتیەکان گەیشتووە و رووخاون.