لە قامشلۆ ڤاکسینەکانی منداڵان  کەمبوونەتەوە

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ماوەی نزیکەی پێنج مانگە ناوەندە تەندروستییەکانی شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان ئاشکرایکرد، ڤاکسینی  نەخۆشی سورێژە و ڕوبێلا و کۆڵەکە کەمبووەتەوە کە بۆ منداڵانی تەمەن یەک ساڵ و نیوە بەکاردێت.

رۆژی چوارشەممە، سەرچاوەیەکی پزیشکی بۆ نۆرس پرێس رایگەیاند، هۆکاری کەم بوونی ڤاکسین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو خاڵە پشکنینانەی کە لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە کۆنتڕۆڵ کراون ڕێگرن لە دەربازبوونی ڤاکسین بۆ ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕێکی کەم لە ڤاکسینی سورێژە و ڕوبێلا لە نەخوشخانەکاندا ماون، بەڵام ڤاکسینی کۆکە  بە تەواوی لە نەخوشخانەکاندا نەماوە، نەخوشی کۆکە مەترسی لەسەر ژیان دروست ناکات.

ئامادەکردنی: نالین عەلی – داڕشتنەوە: تەیسیر محەمەد