ئەمڕۆ دەروازەیەکی نێودەوڵەتی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ لە سنوری قەزای مێرگەسۆری سەر بە پارێزگای هەولێر دەروازەیەکی نێودەوڵەتی کرایەوە.
بەپێی خەڵکی ناوچەکە ئەم دەروازەیە شیانی هەیە ببێتە دەروازەیەکی گرنگی گەشتیاری و بازرگانی، و جموجۆڵی بازرگانی لەڕێگەی ئەم دەروازەیەوە گرنگیەکی زۆری پێ دەبێت و دەرفەتی کار بۆ بەهەزاران خەڵک دەکاتەوە هەروەها ڕێگای پارێزگای سلێمانی بۆ تورکیا نزیکتر دەکاتەوە بەو پێیەی خەڵکی پارێزگای سلێمانی دەچنە ئیبراهیم خەلیل لە سنوری قەزای زاخۆ و دواتر دەچنە تورکیا بەڵام لەئێستا دەتوانن لەڕێگەی دەروازی زێتێ سەرەدانی تورکیا بکەن.
ساڵی 2022 بەچڕی کار لەم دەروازەیەدا کرا و توانرا ڕێگا و کەمپ دابنرێن و گەیشتە قۆناغی کۆتایی و ئەمڕۆ بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لەکاربەدەستانی ناوچە ئەو دەروازەیە کرایەوە.