ته‌ندروستی عێراق: تا ئێستا 60 برینداری خۆپیشانده‌ران گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان
سلێمانی- نۆرس پرێس
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا 60 برینداری خۆپیشانده‌رانی ئه‌مڕۆ گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
ته‌ندروستی عێراق رونیكردوه‌ته‌وه، 25 كه‌س له برینداره‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رامه، زۆربه‌یان برینه‌كه‌یان سوكه‌و مامناوه‌ندو سه‌ختیشی تێدایه، 27 برینداری تریش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموك گوازراونه‌ته‌وه كه 6یان برینه‌كه‌یان سه‌خته.
هه‌ر به‌پێی ئه‌وه‌ی ته‌تدروستی عێراق رایگه‌یاندوه، 8 برینداری جۆراوجۆریش گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شێخ زاید.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری سه‌در، دژ به هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، كه زۆربه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان له خۆده‌گرێت جگه له ره‌وتی سه‌در، له گۆڕه‌پانی ته‌حریر خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردو دواتر به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز رۆشتن و له ئێستادا له ناو بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندان.
موقته‌دا سه‌در، ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ر “ده‌ستدرێژییه‌ك”ی خسته ئه‌ستۆی كوتله سیاسییه‌كان.