دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی سێشەممە دەسەڵاتی گشتی فڕۆکەخانەی سوریا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە هاتوچۆی ئاسمانی له ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب دەستپێدەکاتەوە.
دەزگای سانای حکومی ڕایگەیاند، کۆمپانیای گشتی فڕۆکەوانی بە هاوکاری کۆمپانیا نیشتمانییەکان، ئەو زیانانەیان چاککردەوە کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کرابووە سەر فڕۆکەخانەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆمپانیا فڕۆکەوانیانەی لە فڕۆکەخانەکە کاردەکەن دەتوانن وەک هەمیشە بەرنامەی گەشتەکانیان دابنێنەوە.
لە دووەمی مانگی ئایاردا گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب وەستان، بەهۆی بۆردومانێکی ئیسرائیلی کە فڕۆکەخانەکەی کردبووە ئامانج، بەو هۆیەوە فڕۆکەخانەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک وەستا.