ئەنقەرە داوای یارمەتی لە دیمەشق و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات بۆ گێڕانەوەی پەنابەرانی سوریا

دیمەشق – نۆرس پرێس

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند کە وڵاتەکەی بەنیازە لە دانوستانەکانی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، رووسیا، ئێران و سوریادا، پرسی گەڕانەوەی پەنابەرانی سوری بۆ زێدی خۆیان تاووتوێ بکات و راشیگەیاند که بڕیاره له 10ی ئایاردا ئه و پرسە بەڕێوەبچێت لە مۆسکۆ، هەروەها داوای لە دیمەشق و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لەم دۆسیەدا هاوکاری بکەن.

مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکە کە لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە لە مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت، تیشک دەخاتە سەر “گەڕانەوەی سەلامەتی پەنابەرانی سوریا لە تورکیاوە بۆ وڵاتەکەیان”.

داودئۆغڵو ئاماژەیدا بە “گەڕانەوەی 550 هەزار پەنابەری سوریا بۆ ناوچەکانی باکوری سوریا” کە لەلایەن سوپای وڵاتەکەی و گروپە سورییە دڵسۆزەکانیانەوە کۆنترۆڵکراون و رایگەیاند، هاوکاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و هەروەها حکومەتی سوریا، پێویستە بۆ گەڕانەوەی ئەو پەنابەرانەی کە هێشتا نەگەڕاونەتەوە.

وەزیرەکەی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە پەنابەرە سوورییەکان وردە وردە لە چوارچێوەی پلانێکدا بگەڕێندرێنەوە هەرکاتێک دەرفەتی بۆ بۆ ئەوە رەخسا.

چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پرۆسەی گەڕانەوەیە دەبێت بە هاوکاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا ئەنجام بدرێت.

  ئاماژەی بەوەشکرد، دیمەشق بەگشتی ئارەزووی گەڕانەوەی سورییەکان دەکات، بەڵام ئایا پێداویستییەکانی گەڕانەوەی سەلامەت دابین دەکرێت یان نا، تورکیا ناتوانێت لە ئێستادا هەڵسەنگاندنی زۆری بۆ ئەم دۆخە هەبێت، وەک خۆی دەڵێت.

ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی: هۆزان زوبەیر