بومەلەرزەیەک بە پلەی 4.2 لە رۆژهەڵاتی حەمات روویدا

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، ناوەندی نیشتمانی بۆ بوومەلەرزە لە سوریا رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری رێختەر بەدووری 53 کم لە رۆژهەڵاتی حەماتەوە لە کاتژمێر 6:52 خولەکی سەرلەبەیانیدا روویداوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانی بوومەلەرزەکە بەردەست نییە.

دوێنێ دووشەممەش، سەنتەری نیشتمانی بومەلەرزەزانی بوومەلەرزەیەکیان بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری رێختەر تۆمارکرد، لە باکووری رۆژئاوای شاری تەدمر بە دووری 80 کم، رۆژهەڵاتی حەمات بە 75 کم، لە کاتژمێر 12:25 روویدا.

رۆژی یەکشەمەش، سەنتەری نیشتمانی بۆ بوومەلەرزە لە سوریا رایگەیاند کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلە بە پێوەری رێختەر لە ئیسکەندەرون لە باکووری رۆژئاوای سوریا تۆمار کراوە.

دوای دوو بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی کە گوڕەکەی لە 7 پلە زیاتر بوو، بە پێوەری رێختەر، کە لە شەشەمی شوباتی ڕابردوودا لە باشووری تورکیا روویدا و کاریگەرییەکانیان راستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر باکووری سوریا و رۆژئاوای کوردستان هەبووە، بەو پێیەی لە ئەنجامدا هەزاران قوربانی لێکەوتەوە و ژمارەیەکی بەرفراوانی باڵەخانەکان و ژێرخانی ئابووری زیانیان پێگەشتن، لەوکاتەشەوە لەرینەوەکان لەژێر هەمان کاریگەریدا زیادیانکردووە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی