نەبوونی چارەسەری سیاسی لە سوریا تەمەنی ململانێ سیاسیەکان درێژتر دەکاتەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی دووشەممە مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕایگەیاند، نەبوونی ڕێگەچارەی سیاسی لە سوریا، ململانێ سیاسیەکان بۆ دەیان ساڵی تر درێژدەکاتەوە.
ئاماژەی به وەشکرد، دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەڕەوەی تورکیا و سوریا و ڕووسیا و ئێران له مۆسکۆ له 10ی ئایار، لە قۆناغی داهاتوودا کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆکی تورکیا و سوریا لەماوەی ئەم ساڵەدا ئەنجام دەدرێت.
داودئۆغڵو کۆبوونەوەی چوار قوڵی مۆسکۆی بە زۆر گرنگ بۆ گەڕانەوەی سوورییەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان وەسفکرا و ئاماژەی بەوەدا کە لەم کۆبوونەوەیەدا باس لە چۆنیەتی “بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان” لە سوریا دەکرێت.