نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا سەردانی بەنداوی تەبقە لە شاری ڕەقە دەکات

رەقە – نۆرس پرێس

رۆژی دووشەممە، نیکۆلاس گرینجەر، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەردانی بەنداوی تەبقە لە شاری ڕەقەی کرد و لەگەڵ فەرمانگەی وزەی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر کۆبووەوە.

جێی باسە گرینجەر و شاندی دیپلۆماسی یاوەری، ئاگادارکرانەوە لە بارودۆخی تەکنیکی و واقیعی  ئێستای بەنداوەکە.

هاوکات فەرمانگەی وزە ڕوونکردنەوەیەکی تەواوی لەبارەی بارودۆخی بەنداوەکە و تۆرباینەکان و میکانیزمی کارکردنیان و دەرئەنجامە کارەساتبارەکانی بەردەوامی دابەزینی ئاستی ئاوی ڕووباری فورات بۆ خوار 500 م3 لە چرکەیەکدا خستەڕوو.

لە دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2019 لە سوریا، ئەمە یەکەم سەردانی نوێنەری ئەمەریکایە بۆ ئەو دامەزراوە گرنگانەی کە لەسەر بەنداوی فورات دروستکراون.

ئامادەکردنی: عیماد مەنسور – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی