دوو حەشارگەی داعش دۆزرانەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركووك دوو حه‌شارگه‌ی رێکخراوی داعش دۆزراونەته‌وه‌ و چه‌كدارێكی داعشیش ده‌ستگیركرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی هێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئۆپه‌ڕاسیۆنێک‌ له‌ چیای جه‌به‌ل بۆر له‌ رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجامدرا و تێیدا هێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌ حه‌شارگه‌كان چه‌ندان كیلۆ تی ئێن تی و بۆمبی پشتێنی و بۆمبی چێنراوی رێکخراوی داعش دۆزرانه‌وه‌.

هه‌ر له‌و ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌دا، هێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له‌ ناوچه‌كانی نزیك دوو حه‌شارگه‌كه‌، ئەندامێکی رێکخراوی داعشیان ده‌ستگیر كرد.