هێرشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان بۆ سه‌ر شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده له دێره‌زور به‌رده‌وامی هه‌یه
دێره‌زور- نۆرس پرێس
دوێنێ هه‌ینی له دو هێرشی جیادا، كه چه‌كدارانی نه‌ناسراو ئه‌نجامیاندا، سێ شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده له دێره‌زور برینداربون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له شارۆچكه‌ی بوسه‌یره 35 كلم رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور رایگه‌یاند، چه‌ند چه‌كدارێك ماتۆڕسكیلێكیان پێ بوه، له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا فیشه‌كیان ناوه به گه‌نجێكه‌وه به‌ناوی “ئیلیاس حه‌مود” 28 ساڵ كه یه‌كێكه له شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌و له‌سه‌ریدا برینداربوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، گه‌نجه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه‌و چه‌كداره‌كانیش هه‌ڵاتون.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی داعش به‌رپرسیارییه‌تی زۆرێك له و هێرشانه هه‌ڵده‌گرێت ده‌كرێته سه‌ر شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌و فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر و ریشسپیانی خێڵه‌كان له ناوچه‌كه.
ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر شه‌ڕڤانه‌كه‌ی هه‌سه‌ده، هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستڕێژی گوله له بازگه‌یه‌كی هه‌سه‌ده له شارۆچكه‌ی سور، 35 كلم له باكوری دێره‌زور.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له گوندی وه‌حیدی سه‌ر به ناحیه‌ی سور له باكوری دێره‌زور رایگه‌یاند، پێكدادان له نێوان چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو رویداوه‌و چه‌ند خوله‌كێك پێكدادانه‌كه به‌رده‌وام بوه، له ئه‌نجامدا دو شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده برینداربون و چه‌كداره‌كانیش هه‌ڵاتون و له ناو شارۆچكه‌كه‌دا خۆیان حه‌شارداوه.
دوێنێ هه‌ینی-ش داعش به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له 28 چالاكی راگه‌یاند كه زۆربه‌یان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر ئه‌نجامیدابو.