لە شاری حەسەکە دوو کەس بە تەقە بریندار بوون

حەسەکە – نۆرس پرێس

ڕۆژی یەکشەممە، لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا لە گەڕەکی ئەلنەشوا لە شاری حەسەکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، دوو کەس بریندار بوون، باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.

سەرچاوە ناوخۆییەکان بە پەیامنێری نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، لە ئەنجامی شەڕ و ئاژاوەیەکدا لە گەڕەکی ئەلنەشوا لە حەسەکە، دوو کەس برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو بریندارە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حیکمەی شارەکە، بریندارەکان بە ناوی ئیبراهیم ناسری و سوبحی ئەلە بوون.

بەگوتەی بنەماڵەی بریندارەکان، شەڕەکە لە کاتی یارییەکی تۆپی پێی گەڕەکەکەدا ڕوویداوە، کاتێک شەڕەکە پەرەی سەندووە.

ئاماژەشیان بەوەشکرد ئەو شەڕە لە نێوان گرووپێک بە ناوی “بەکارە جبال و بنەماڵەی سوبحی رزوق ڕوویداوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە “ئەلناسر” هیچ پەیوەندییەکی بەو شەڕەوە نییە.

ئامادەکردنی: جیندار عەبدولقادر – داڕشتنەوە : سەعەد یازچی