دوای دو رۆژ هێوربونه‌وه.. تۆپهاوێژه‌كانی توركیا 6 گوندی باكوری حه‌سه‌كه ده‌كه‌نه‌وه ئامانج
ته‌لته‌مر- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شه‌ممه جارێكی تر تۆپهاوێژه‌كانی توركیا شه‌ش گوندیان له گونده‌واری شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مر له باكوری حه‌سه‌كه كرده‌وه ئامانج، ئه‌وه‌ش دوای دو رۆژ دێت له هێوربونه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌لته‌مر رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی “عه‌بوش و گێبش و ته‌وێڵه‌و ئوم كێف و كوزه‌ڵییه‌و ته‌ل له‌بن” تۆپبارانكراون و یه‌كێك له دانیشتوانی ئه‌و گوندانه برینداربون.
تۆپبارانه‌كه زیانی مادیشی به موڵك و ماڵی دانیشتوان گه‌یاندوه، به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه سه‌ربازییه‌كه.
ئه‌و تۆپبارانه دوای هه‌فته‌یه‌ك دێت له چڕكردنه‌وه‌ی تۆپبارانه‌كانی توركا بۆ سه‌ر گونده‌كانی ته‌لته‌مر و زرگان (ئه‌بو راسین) كه بوه هۆی گیان له ده‌ستدانی دو سه‌ربازی سوری و برینداربونی 10 هاوڵاتی سیڤیل.