سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازى له شاندێکی كۆلێژى سه‌ربازيى عێراقى كرد
هەولێر- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ يه‌كشەممە 7 ئایار نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى كۆلێژى به‌رگری نيشتمانی سه‌ر به زانكۆى به‌رگرى بۆ خوێندنى باڵاى سه‌ربازى كرد كه دامه‌زراوه‌يه‌كى زانستى و مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگری عێراقه، شاندەکە لە قوتابيان و پله‌دارانى سه‌ربازى و به‌رپرسان و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانى وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه حكوومييه‌كان پێكهاتوون.
له ديدارەکەدا نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانى شانده‌كه بۆ هه‌رێمى كوردستان، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانى بوارى به‌رگرى و سه‌ربازى و هه‌موو بواره‌كان له ته‌واوى عێراق به هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها په‌يڕه‌و و پرۆگرامى خوێندنى له زانكۆكه و به‌ش و كۆلێژه‌كانى له‌سه‌ر بنه‌ما نيشتمانى و زانستييه‌كان به پێويست و ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.
جه‌ختىشی ڵەسەر ئەوە کردەوە كه دواى 20 ساڵ له ئازادی عێراق، ده‌بێت به سوودوه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو، به ڕوانگه و به‌رنامه‌يه‌كى ڕوون و هاوبه‌شى كۆكه‌ره‌وه، هه‌نگاوى باشتر به‌ره‌و داهاتوو بنێين و هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق پێكه‌وه له به‌ڕێوه‌بردن و بنياتنانى وڵات‌دا هاوبه‌ش و به‌شدار بن.
لاى خۆيه‌وه شانده‌كه خۆشحاڵی خۆيان به سه‌ردانه‌كەیان و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵ و گوتار و ڕوانگه‌ى نيشتمانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى عێراق به‌گشتى كرد.
گفتوگۆ و ڕاگۆڕينه‌وه ده‌رباره‌ى چه‌ندين پرسى ئه‌منى و سه‌ربازى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.