هێرشێکی چەکداری لە تەکساسی ئەمریکا نۆ کوژراوی لێدەکەوێتەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ شەممە ، لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا لانیکەم نۆ کەس کوژران، لەنێویاندا ئەو چەکدارەی لە مۆڵێکی قەرەباڵغی شاری ئالن لە ویلایەتی تەکساس، تەقەی هەڕەمەکی کرد بە نێو خەڵکدا.

میدیاکانی ئەمریکا لە زاری پۆلیسەوە رایانگەیاندووە کە لە کاتی گەیشتنیان بە شوێنی رووداوەکە حەوت کوژراویان دۆزیوەتەوە، و نۆ برینداریان گواستووەتەوە بۆ دامەزراوەیەکی پزیشکی.

لە کۆی ئەو نۆ کەسەی کە لە نەخۆشخانە خەوێندراون، دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە و باری تەندروستی سیانی دیکەیان ناجێگیر و چواریان جێگیرترە.

رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ شەممە روویدا، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانێت، لە کاتێکدا پۆلیس بۆ راگرتنی هەڕەشەکە لەگەڵ چەکدارەکە رووبەڕووبوونەتەوە، و لە ئەنجامدا هێرشبەرەکەیان کوشتووە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەرکەوتووە کە کڕیاران لەو مۆڵەی کە تەقەکردنە قەرەباڵغەکەی تێدا روویداوە، کۆدەبنەوە و ئەمبولانسەکانی چەند شارێکی نزیکیش گەشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر