هەولێر – نۆرس پرێس
سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح هۆشداری لەکۆتاییهاتنی مەترسیەکانی داعش و سەرهەڵدانی سێ مەترسی دیکە دەدات لە عێراق و راشیدەگەیەنێت، پێویستە شکۆی دەوڵەت بەسەر هەمو ناوچەکاندا بسەپێندرێت.
عەلی فەتلاوی سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داعش لەڕوی سەربازییەوە کۆتایی هاتوە و دوا هەناسەکانیشی بەرەو کۆتایی دەچن، بەڵام لەلایەکی دیکەوە سێ هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی وڵات هەیە، دیارترینیان بونی ئەو کەسانەیە کە بە بیانوی سیاسی و بەرزکردنەوەی ئاستی رکابەریانەوە، کارتەکان تێکەڵ دەکەن بەپێی ئەو بنەمایانەی کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانیان دەگونجێت بەبێ ئەوەی ڕەچاوی مەترسیەکانیان بۆ سەقامگیری بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراقییەکان لەو وانەیە تێگەیشتون کە تەنها بە یەکگرتویی دەتوانرێت وڵات ڕزگار بکرێت، بەجۆرێک کە خراپەیان لێ دوربخرێتەوە، یەکێکی دیکەش لە مەترسیەکان ئاستەنگەکانی ناو گۆڕەپانی ئەمنین کە هەر ماونەتەوە چونکە کەسانێک هەن هەست دەکەن ناکۆکی و جیاوازی ژینگەیەکی لەبارە بۆ بەردەوامبونیان.