ئه‌ڵمانیا داوا له توركیا ده‌كات خۆ دوربگرێت له ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له رۆژئاوای كوردستان
هەولێر-نۆرس پرێس
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوا له توركیا ده‌كات خۆی له ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له رۆژئاوای كوردستان دوربگرێت.
دوێنێ هه‌ینی ئانالینا بایربۆک، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی توركیای كرد‌و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوه‌ش ئۆغڵو، هاوتا توركییه‌كه‌ی وتی، “هەر ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازیی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی، “دەبێتە هۆی زیادبونی مەینەتی خەڵک” و یارمەتیدەری رێکخراوی داعش‌یش دەبێت.
تورکیا لە ساڵانی 2018 و 2019دا بۆسەر عەفرین و ناوچەی سەرێ کانی گرێ سپی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجامداو له‌سه‌ره‌تای ئایاری رابوردوشه‌وه هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی تر ده‌كات بۆ سه‌ر ته‌لڕه‌فعه‌ت و منبج كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی (هه‌سه‌ده)دان.
هه‌ر دوێنێ هه‌ینی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی خسته‌ڕو له په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كان له رۆژئاوای كوردستان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ناوچه‌كه.
كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه، له زاری وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه گواستییه‌وه، “ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه له قسه‌كردن سه‌باره‌ت زۆربونی چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا (رۆژئاوای كوردستان) و به هه‌مان شێوه نیگه‌رانه له كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر دانیشتوان.”
ئه‌وه‌شی وت، “هه‌ر هێرشێك سه‌قامگیری هه‌رێمی تێكده‌دات و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانی دژی داعش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.”
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه جه‌ختی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی ده‌كات له به‌رده‌وامیدان به هێڵه‌كانی ئاگربڕ و سه‌ركۆنه‌ی هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێكی سه‌ربازی ده‌كات.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، “پێویسته هه‌مو لایه‌نه‌كان پارێزگاری بكه‌ن له ناوچه‌كانی ئاگربڕ و رێز له‌باشكردنی سه‌قامگیری سوریا بگرن له پێناو گه‌شتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی ناكۆییه‌كان.”
هاوكات ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، كه واشنتن، دان به “نیگه‌رانی ئه‌منی توركیا”دا ده‌نێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و وڵاته رێزبگرێت به‌و به‌یاننامه هاوبه‌شه‌ی له 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 دا ده‌رچوه.