سەنتەری نیشتمانی بۆ بوومەلەرزە: لەماوەی 24 کاتژمێردا 10 بوومەلەرزە ڕوویداوە، بەهێزترینیان گەیشتووەتە 4.5 پلە

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی شەممە ناوەندی نیشتمانی بۆ بوومەلەرزە لە سوریا رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 10 بوومەلەرزە،  لە نێوان لاواز و مامناوەنددا، ڕوویداوە، کە بەهێزترینیان گوڕەکەی 4.5 پلە بووە لەسەر پێوەری ڕێختەر.

ئەمڕۆ سەنتەرەکە  لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، وێستگەکانی چاودێریکردن دوو لەرزینیان تۆمارکردووە بە پلەی 4.2 و 2.8 پلە لەسەر پێوەری ڕێختەر کە بە دووری 56 کیلۆمەتر  و 38 کیلۆمەتر لە باکووری لازقیە دوربووە.

ناوەندەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو بوومەلەرزە بە پلەی 3.8 و 2.7 پلە لە ئەسکەندەرونا و ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوای ئیدلیب بە دووری ٦٥ و ٥٦ کیلۆمەتر تۆمارکراوە،

هەروەها 5 بوومەلەرزە لە تورکیا تۆمارکراوە کە بەرزترینیان 4.6 پلە بووە، لە قوبرسیش بوومەلەرزەیەک بەگوری 2.9 پلە تۆمارکراوە.

توندی بوومەلەرزە و لەرزینەکان بە پێوەرێک دەپێورێت کە لە نێوان 1 بۆ 10 پلەدایە، لە 1 بۆ 4 پلە سووکە و هیچ زیانێک ڕوونادات و تەنها هەستی پێدەکرێت، بەڵام لە 4 بۆ 6 پلە زیانەکانی مامناوەندە و ڕەنگە ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە بیناکان، کەچی لە 7 بۆ 10 پلە ڕەنگە تەواوی شارێک لەناو ببات.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی