نرخی دولار دابەزی

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ نرخی دولاری ئەمەریکی بەرامبەر بە‌ دیناری عێراقی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، نرخی یەک دولاری ئەمەریکی بە 1440 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە.

ئەمڕۆ شەممە لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا، نرخی دولار لە بازاڕەکانی دراوی هەولێر و سلێمانی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، واتا 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 144 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە.

لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی بەغدا و بەسڕەش نرخی 100 دولار بەرامبەر بە 143 هەزار و 900 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت.