خوپێشاندەرانی گوندەوارەکانی باکوری ئیدلیب لەلایەن تەحریر شامەوە دەستگیرکران
ئیدلیب – نۆرس پرێس
ڕۆژی شەممە، دەستەی تەحریر شام کە پێشتر بەرەی نوسرەبوون هەڵمەتێکی دەستگیرکردنیان دەستپێکرد، هەڵمەتەکە بەو شێوەیەبوو کە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی حربانووش لە باکوری گوندەوارەکانی ئیدلیب وبەو هۆیەوە چەند خوپێشاندەریان دەستگیرکردووە، لەئێستادا داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان و ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێن بووان دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی حربانووشەوە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، 9 گەنج بە تۆمەتی هاندان و پێشێلکاری دژی تەحریر شام دەستگیرکراون، و ڕەتیشی کردووەتەوە کە هیچ دەستگیرکراوێک ئازاد بکرێت.
دوێنێ، هەینی و ئەمڕۆ شەممە، چەندین خۆپیشاندان لە دژی تەحریر شام ئەنجامدراون و تێیدا داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوان دەکرێت.
دانیشتووانی گوندی حربانووش ئاشکرای دەکەن کە خۆپیشاندەران داوا لە دەستەی تەحریر شام دەکەن کە دەستگیرکراوەکانی گوندەکە ئازاد بکات، ئەو دەستگیرکراوانەی کە لە سوشیاڵ میدیا ڕەخنەیان لە تەحریر شام گرتووە.