وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه له گرژییه سه‌ربازییه‌كان له رۆژئاوای كورستان
قامشلۆ-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی خسته‌ڕو له په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كان له رۆژئاوای كوردستان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ناوچه‌كه.
كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه، له زاری وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه گواستویه‌تییه‌وه، “ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه له قسه‌كردن سه‌باره‌ت به زۆربونی چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا (رۆژئاوای كوردستان) و به هه‌مان شێوه نیگه‌رانه له كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر دانیشتوان.”
ئه‌وه‌شی وتوه، “هه‌ر هێرشێك سه‌قامگیری هه‌رێمی تێكده‌دات و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانی دژی داعش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.”
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی ده‌كات له به‌رده‌وامیدان به هێڵه‌كانی ئاگربڕ و سه‌ركۆنه‌ی هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێكی سه‌ربازی ده‌كات.
ئاماژه‌شی داوه به‌وه‌ی، “پێویسته هه‌مو لایه‌نه‌كان پارێزگاری بكه‌ن له ناوچه‌كانی ئاگربڕ و رێز له‌باشكردنی سه‌قامگیری سوریا بگرن له پێناو گه‌شتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی ناكۆییه‌كان.”
هاوكات ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، كه واشنتن، دان به “نیگه‌رانی ئه‌منی توركیا”دا ده‌نێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و وڵاته رێزبگرێت به‌و به‌یاننامه هاوبه‌شه‌ی له 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 دا ده‌رچوه.