نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سودان 19 ملیۆن کەس بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن
دیمهشق – نۆرس پرێس
فەرحان حەق، جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان، هۆشداری لە مەترسیەکانی بەرنامەی خۆراکی جیهانی دەربڕی و رایگەیاند، ئەگەری هەیە بەهۆی ململانێکانەوە لە ماوەی چەند مانگی داهاتودا 19 ملیۆن کەس لە سودان دووچاری برسێتی و بەدخۆراکی ببن.
فەرحان حەق، رۆژی هەینی، 5ی ئایاری 2023، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەرنامەی خۆراکی جیهانی ترسی ئەوەی هەیە لە چەند مانگی داهاتوودا، 19 ملیۆن کەس توشی برسێتی و بەدخۆراکی ببن بەهۆی ململانێی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا.
جێگری گوتەبێژی سکرتێری نەتەوەیەکگرتوەکان، ئاماژەی بەوەشکرد، “بەرنامەی خۆراکی جیهانی پێشبینی دەکات ژمارەی ئەو کەسانەی بەدەست نەبوونی ئاسایشی خۆراکەوە دەناڵێنن لە سودان لە نێوان دوو بۆ دوو ملیۆن و 500 کەس بەرزببێتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو، ” ئەگەر ململانێکانی سودان بەردەوام بن، لە سێ بۆ شەش مانگی داهاتوودا ژمارەی ئەو کەسانەی توشی بەدخۆراکی و برێستی دەبن دەگاتە 19 ملیۆن کەس”.
لە 15ی نیسانی 2023، ژمارەیەک ناوچەی سودان شایەتی پێکدادانی بەرفراوانە لە نێوان سوپا بە سەرۆکایەتی عەبدولفەتاح ئەلبورهان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە سەرۆکایەتی محەمەد حەمدان دەقلوو (حەمیدتی)، کە تیایدا هەردوولا تۆمەتی بەرپرسیارێتییان ئاڵوگۆڕ دەکەن بەردەوامبونی شەڕ و ململانێکەش دوای ئەوە دێت کە هەردولا بە چوونە سەر ناوەندەکانی ژێر کۆنتڕۆڵکردنی یەکتر.