لەسوریا پلەکانی گەرما بەرزبوونەتەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی هەینی پسپۆرانی کەشناسی لە سوریا ڕایانگەیاند، پلەکانی گەرما لە 4 بۆ 6 پلە بەرزبووەتەوە.

زانایانی کەشناسی دەڵێن، کەش و هەوا تاڕادەیەک گەرم دەبێت، و بارانی بەهارەش وردە و وردە و  بەشێوەی هەڕەمەکیش لە باکوری ڕۆژئاوا و کەنار دەریاکانی ناوچەکە و بەشێک لە ناوچەکانی باشووردا دەبارێت.

ئاماژەیان بەوەشکرد، کەشوهەوا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و بیابانەکان هەور دەبێت و با له ڕۆژهەڵات و باشوری ڕۆژهەڵات له نێوان سوک و مامناوەنددا دەبێت، لەگەڵ بارانێکی زۆر کە به خێرایی 70 کیلۆمەتر له کاتژمێرێکدا دەبارێت، به تایبەتیش له ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووردا، که دەبێته هۆی دروستبوونی تۆز و خۆڵ له هەندێک ناوچەی ناوخۆدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ سبەی رۆژی شەممە پلەکانی گەرما دادەبەزن، هەروەها کەشوهەوا بەهاری دەبێت واتا لە نێوان ڕوون و نیمچە هەوردا دەبێت، لەگەڵ بارانبارین بەسەر ناوچە جیاوازەکانی وڵاتدا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی