دێرک؛ درۆنێكی توركی دو ئۆتۆمۆبێل بۆردومان ده‌كات
دێرك- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه درۆنێكی توركی له نزیك دوڕیانی گوندی خانه سه‌ری له باشوری رۆژهه‌ڵاتی دێرك له رۆژئاوای كوردستان، دو ئۆتۆمۆبێلی بۆردومانكرد.
بۆردمانه‌كه به ته‌واوه‌تی سوتاندنی دو ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌و سێ كه‌س-یش برینداربون و گه‌یانراونه‌ته نه‌خۆشخۆشخانه‌ی “شه‌هید خه‌بات” له شاری قامشلۆ و تا ئێستا سه‌باره‌ت به زیانی زیاتر هیچ زانیارییه‌كی تر ئاشكرا نه‌كراوه.
ئاماده: ده‌لال عه‌لی – داڕشتنه‌وه‌ی ره‌هه‌ف یوسف

