لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری باران بارین هەیە

 هەولێر- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ هەینی، ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، لەبارەی كەشوهەوای سبەی شەممە، ڕایدەگەیەنێت کە ئاسمانی هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی شەودا  دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور و ھەوری تەواو، لەگەڵ بارینی نمەباران لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی پارێزگای دھۆک.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە ئەنجامی کاریگەریی ئەو بارستەھەوا گەرمەی لەمڕۆوە ڕووی کردووەتە ناوچەکە، سبەی پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە سێ تا چوار پلەی دیكە بەرز دەبێتەوە، خێرایی با لە 10 بۆ 15 كیلۆمەتر لە كاتژمێردا بە ئاراستەی باكووری ڕۆژهەڵاتەوە دەبێت.

ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ڕوونیشی كردووەتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، شەپۆلێكی خۆڵبارین ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات.