هەولێر – نۆرس پرێس
رێژەی منداڵبون لە بەشی عەرەبی عێراق روو لە هەڵکشانە؛ ساڵی رابردوو 2022 لە عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان، نزیکەی یەک ملیۆن منداڵ لەدایکبوون، لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان لە هەمان ساڵدا تەنها 40 هەزار منداڵ لەدایکبوون.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، شارەکانی بەغداد، بەسرە و نەینەوا لە ریزبەندیی ئەو شارانەدان کە زۆرترین منداڵیان تێدا لەدایکبووە.
لە راگەێنراوەکەدا بە دیاریکراوی هاتووە، کە 903 هەزار و 16 منداڵ له ناوخۆی عێراق و سێ هەزار و 15 منداڵی دیكهش له دهرهوهی عێراق لهدایكبوون، لەو ژمارەیەش ریژەی کوڕ زیاترە بەراورد بە کچان، ئەم ئامارەش جگە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.
بەپێی ئامارێک لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی رابردوودا بە نزیکەی، 40 هەزار منداڵ لەدایک بوون.
لەو رێژەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاندووە، 76%ی ئەو منداڵانە لە نەخۆشخانەی حکومییەکان لەدایک بوون و 14% شیان لە نەخۆشخانە تایبەت و بنکە تەندروستییەکان.