قامشلۆ – نۆرس پرێس
له ڕۆژئاوای كوردستان جارێکی دیکە وه‌رزی كشتوكاڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان ده‌ستی پێكرده‌وه، جوتیاران به ژن و پیاوه‌كانه‌وه به درێژایی ئه‌و وه‌رزه تنها خه‌ریكی كشتوكاڵی ده‌بن.
هەرچەندە هەلی کار زۆر كه‌مه له ڕۆژئاوا به‌هۆی شه‌ری چه‌ند ساڵه‌ی سوریا و هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، بەڵام ئەم ژنانه، كه له‌ناوچه‌كانی گونده‌واری قامشلۆن هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی كار له زه‌وی جوتیاره كورده‌كانی ناوچه‌كه بكه‌ن.
هاوڵاتییانی ڕۆژئاوای كوردستان تا ئێستا پشت به كشتوكاڵی ناوخۆیی ده‌به‌ستن بۆیه له وه‌رزی كشتوكاڵی زه‌وییه‌كانیان به‌كار ده‌ینن بۆ چاندنی به‌روبۆم.
جووتیارێک بەناوی حەنان محه‌مه‌د بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند “كاره‌كه قورسه چه‌نكه چه‌ندین كاتژمێر له‌و زه‌وییانه كارده‌كه‌ین، به‌ڵام دڵخۆشین كه به‌یه‌كه‌وه كۆ ده‌بینه‌وه و كارده‌كه‌ین، و ئه‌وساڵیش بارانێكی باش باری بۆیه به‌روبومه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش بووژاونه‌ته‌وه”.
حەنان ده‌ڵێت “کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی ده‌ست به‌كار ده‌كه‌ین و تا ئێوارە به‌رده‌وام ده‌بین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەسەرەتادا ئاستەنگی هەبوو، چونکە هیچ زانیارییەکم لەسەر کشتوکاڵی نەبوو، بەڵام دوای چەند ساڵێک کارکردن ئێستا شاره‌زاییه‌كی باشمان په‌یدا كردووه”.
هه‌روه‌ها وتی “ئێمە له هەموو جۆرە زه‌وییه‌كی کشتوکاڵیدا كار ده‌كه‌ین، وەک چاندن و ئاودێری و كێڵگه‌كان، لە وەرزی زستانیشدا كاره‌كانمان چاندن ده‌بێت”.
هیند ئه‌لعالی، جووتیارێكی دیكه‌یه له كونده عه‌ره‌ب نشینه‌كانی ده‌وروبه‌ری قامشلۆ هاتووه ده‌ڵێت”كاری كشتوكاڵی بۆته سه‌رچاوه‌ی ژیان بۆ گه‌نجه‌كان تا كاری تێدا بكه‌ن”.
جگە لەوەش “ژیانمان بەندە بە کشتوکاڵەوە، چونکە بژێوی ژیانمان بۆ دابین دەکات و ئەم کارە بە ئارەزوو و هەستەوە ئەنجام دەدەین”.
هیند هه‌روه‌ها وتی”بێگومان هەموو بەیانیەک بە خۆشحاڵییەوە دێینە ناو کێڵگه‌كان و تا ئێوارە بە پەرۆشەوە کار دەکەین”.
حه‌نین محه‌مه‌د،یه‌كێكه له‌و جوتیارانه‌ی كه له كێڵگه‌كان كارده‌كات دەڵێت، “بەهۆی خۆشەویستیم بۆ کشتوکاڵی، دڵنیام لە داهاتوودا دەبمە شارەزای ئه‌م بواره”.
حه‌نین ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە کاری کشتوکاڵیدا، کنجکاوی و هەستکردن ئەو تایبەتمەندییە سەرەکییانەن كه له جوتیاران هه‌یه “.
ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی – نه‌سرین قادر