دژ به لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له عه‌فرین و باب خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا
گونده‌واری حه‌ڵه‌ب- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له هه‌ردو شاری عه‌فرین و باب له گونده‌واری حه‌ڵه‌ب، دژ به لێدوانه‌كانی مه‌ولود چاوه‌ش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چو.
سەرچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ نۆرس پرێس وتی، “ده‌یه‌ها كه‌س له دانیشتنی هه‌ردو شاری عه‌فرین و باب، له خۆپیشاندانێكدا ناڕه‌زاییان دژ به لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی به حكومه‌تی سوریا ده‌ربڕیوه.”
چوارشه‌ممه‌ی رابوردو مه‌ولود چاوه‌ش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌پێی ئه‌وه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه وتی، وڵاته‌كه‌ی “جۆره‌ها كۆمه‌كی سیاسی پێشكه‌ش ده‌كات به رژێمی سوریا بۆ ده‌ركردنی تیرۆریستان”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی نۆرس پرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دانیشتوانی شاری باب له فولكه‌ی ناوه‌ندی شاره‌كه له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه‌و دانیشتوانی عه‌فرین-یش له نزیك شه‌قامی ڤێلات لافیته‌یان به‌رزكردوه‌ته‌وه‌و دژ به كۆمه‌كی سیاسی توركیا بۆ سوریا دروشمیان نوسیوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی وت، “رژێمی سوریا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه تیرۆریسته‌كان رابماڵێت، به‌ڵام ناشێ ئۆپۆزسیۆنه میانڕه‌وه‌كان به تیرۆریست له قه‌ڵه‌م بدات.”
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) به “تیرۆریست” ناوده‌به‌ن و چه‌كداره رادیكاڵه‌كانی سه‌ر به خۆیان، کە له پێشتردا سه‌ر به رێكخراوی “قاعیده”و “داعش” بون و دەستیان بەسەر روبەرێکی رۆژئاوای کوردستاندا گرتوە، به “ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و” له قه‌ڵه‌مده‌دەن.