یدارەی خۆسەر راگەیەندراوێک سەبارەت بە بڕینی ئاو وێستگەی عەلوک لەلایەن تورکیاوە بڵاودەکاتەوە

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ی نیسانی 2023، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی خواردنەوە لە حەسەکە،  رایگەیاند، تورکیا پابەند نەبوو بە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە کارپێکردنی وێستگەی ئاوی ئالووک لە گوندی سەرێ کانیی، کە لەژێر سەرپەرشتی یونیسێفە.

عیسا یونس، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی خواردنەوە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، لە هەوڵێکی یونیسێف بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی وێستگەی عەلوک، وەڵامی داواکارییەکەی دایەوە و کارەبایان بۆ وێستگەکە دابینکرد.

ئەو بەرپرسەی ئاو ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج رۆژ پێش ئێستا کارەبای وێستگەکەیان بڕیوە، چونکە پێدانی ئاوەکە لاوازە و پێداویستی دانیشتووان دابین ناکات.

بۆ چوارەم هاوینی لەسەریەک تورکیا دوای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە پاییزی 2019 ئاوی وێستگەی عەلوکی کۆنترۆڵ کردووە و زیاتر لە ملیۆنێک کەس دووچاری بێ ئاوی بوون، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین جار داوای کردووە کە پێویستە لە ململانێکان دوور بخرێتەوە.

لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ئیدارەی خۆسەر کاری لەسەر چەند پڕۆژەیەک کردووە بۆ ڕاکێشانی ئاو بۆ حەسەکە، بەڵام نەیتوانیوە ئەو کارە بکات.

لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە سەرجەم لایەنە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوە مرۆییەکان کراوە، هەنگاو بنێن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەی ئاوی شارەکە کە هەزاران ئاوارە و چەندین کەمپی تێدایە.