ئەندامانی گرووپی لایەنگرانی تورکیا لە کەمپێکی گوندەوارەکانی عەفرین هێرش دەکەنە سەر ژنان

عەفرین – نۆرس پرێس

 ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەندامانی پۆلیسی مەدەنی لە سوپای نیشتمانی لایەنگری تورکیا، لە کەمپی ڕاجوی گوندەوارەکانی عەفرین،دەستدرێژییان کردووەتە سەر ژنان، لەکاتی هەوڵدانی ئەو ژنانە بۆ گردبوونەوە لە بەردەم بنکەی تورکیا.

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە کەمپی ڕاجو ڕایگەیاند، کۆمەڵێک پۆلیسی مەدەنی هەڵیانکۆتاوەتە سەر کەمپی ڕاجو لە گوندی عەفرین و دەستدرێژییان کردووەتە سەر ژمارەیەک ژن و دەستیان بەسەر مۆبایلەکانیاندا گرتووە.

جێی ئاماژەیە، هەڵکۆتانە سەر دانیشتوانی کەمپەکە لەناوچەی راجۆ بە فەرمانی بنکەی تورکیا بووە، هەروەها مەبەستیان ڕێگریکردن بووە لە هەوڵەکان بۆ خۆپیشاندان لەبەردەم بنکەی تورکیا لەو ناوچەیەدا.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوە: مالین محەمەد