“ئاسایش” لەدەستدانی سێ لە ئەندامەکانی لە رووداوێکی هاتوچۆدا راگەیاند

رەقە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ی ئایاری 2023، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) رایگەیاند کە سێ لە ئەندامەکانیان لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە.

دوێنێ چوارشەممە، ئۆتۆمبیلێکی سەر بە ئاسایش لە کاتی چوونی بەرەو حەسەکە لە رێگای دێرەزوور تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بوو.

ناوەندی راگەیاندنی ئاسایش، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، خێملین ساهی، مەلاکە ئەلعاید، و بۆزان مەحمود لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەندامەکانیان رۆڵێکی بەرچاویان لە رووبەڕووبوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)دا هەبووە.