ئه‌نجومه‌نێكی دروستكراوی توركیا ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر زه‌وی شارۆچكه‌یه‌كی باكوری حه‌ڵه‌بدا
ئه‌نجومه‌نی باكوری حه‌ڵه‌ب- نۆرس پرێس
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ناوچه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت، كه له‌مدواییانه‌دا له‌سه‌ر رێنمایی سوپای توركیا دروستكراوه، دوێنێ پێنجشه‌ممه ده‌ستیگرتوه به‌سه‌ر زه‌وی و زاری هاوڵاتیانی دانیشتوانی شارۆچكه‌ی گوڵچبڕین-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ئه‌عزاز.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ نۆرس پرێس وتی، “فه‌رمانده‌یی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، ده‌ستیگرتوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك زه‌وی و زاری شارۆچكه‌كه به پاساوی ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كانیان چونه‌ته پاڵ هێزه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق.”
وتیشی، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، ئۆتۆمۆبێل و چه‌كداری سه‌ر به خۆی هێناوه له‌گه‌ڵ پارچه چیمه‌نتۆی بچوك به مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی زه‌وییه‌كان.
مانگی رابوردو به رێنمایی توركیا ئه‌نجومه‌نه سه‌ربازییه‌كه به فه‌رمانده‌یی كه‌سێك به‌ناوی یونس ده‌رباس دروستكرا به‌و ئامانجه‌ی ئه‌گه‌ر سوپای توركیا هێرشی برد، ئه‌وان كۆنترۆڵی ناوچه‌كه بكه‌ن.
له ساڵی 2018وه هێزه‌كانی توركیا له‌سه‌ر روبه‌ری 35 دۆنم، له شارۆچكه‌ی گوڵچبڕین بنكه‌یه‌كی دروستكردوه.
ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیاوه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، به‌رده‌وام له دۆخێكی ناسه‌قامگیری ئه‌منیدان و شه‌ڕو كوشتار و رفاندن تێیاندا روده‌دات.