عێراق و سوریا یاداشتنامەی لێکتێگەشتنیان واژۆ کرد
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ، عێراق و سوریا، لە هۆتێل دامارۆز لە دیمەشق، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن هاریکاری لە بوارەکانی (تەندروستی، خوێندنی باڵا، توێژینەوەی زانستی، و ڕێکخستنی پێشانگە نێودەوڵەتییەکان)، لە کۆبوونەوەیەکی لیژنەی هاوبەشی سوریا و عێراقدا واژۆ کرا.
هەروه ها هەردوولا کۆنووسی کۆبوونەوەکانی لیژنەکەیان واژۆ کرد، که دەرئەنجامی کارەکانی لهە ماوەی سێ رۆژدا دەخستەڕوو، له بواره کانی بازرگانی، وەبەرهێنان، بانک ، بیمە ، گومرگ، پیشەسازی، کشتوکاڵ، ووزە ، گه شتوگوزار، گەشەپێدانی شاره کان ، پشتگیری لە وەبەرهێنەران لە زۆرێک لە کەرتەکاندا، هاوکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵاوسانی بازاڕ و قەیرانەکان، و پشتیوانی کەرتی تایبەت لە رێگەی ئەنجومەنی بازرگانی سوریا- عێراقەوە، بەگوێرەی ئەوەی لەلایەن دەزگای فەرمی “سانا”ەوە بڵاوکراوەتەوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەدواداچوون کردوەتەوە، بۆ ئەوەی لە خولی پێشوودا ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو، بەتایبەتی لە بواری پیشەسازیدا بەتایبەتی پیشەسازیی چنین و چەرم، هەروەها باسیان لە دامەزراندنی هاوبەشی کرووە، لە نێوان یەکێتی پیشەسازی هەردوو وڵاتدا.
دووشەممەی رابردووش، ئەسیر داود سەلمان، وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و سوریا سەردانی دیمەشقی کرد.