هاتنی 191 هاوڵاتی سووریی لە سودانەوە و لەنێویاندا 21 منداڵ هەیە
دیمهشق – نۆرس پرێس
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 2ی ئایاری 2023، 191 هاوڵاتی سوریی کە 21 منداڵیان لەنێودا بووە، گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق، لە پرۆسەی گواستنەوەیان لەوڵاتی سودانەوە.
ئاژانسى فەرمى سانا بڵاویکردەوە، لە نێو فڕۆکەى “شام وینگز “، 191 هاوڵاتی سوریی دانیشتووی سودان وڵاتەکەیان چۆڵکردووە و 21 منداڵیشیان تێدایە.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا، پێشتر جەختی لەوە کردەوە کە بە گرنگییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی سورییەکان دەکات کە لە سودان نیشتەجێن و هیوای ئاسایش و سەلامەتی بۆ ئەوان و گەلی سودان دەخوازێت.
“سانا” لە زاری کارمەندێکی کۆمپانیای “شام وینگز”ەوە، رایگەیاند، کە کۆمپانیاکە هاوکاری پێشکەش بەو هاووڵاتییە سووریانە کردووە کە لە فڕۆکەخانەی پۆرت سودان گیریان خواردبوو، توانی سەرجەمیان بگوازێتەوە بۆ فرۆکەخانەی دیمەشق.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمپانیاکە دوو گەشتی بەخۆڕایی ئەنجامداوە، یەکەمیان رۆژی سێشەممە گەیشتووە و 191 کەس لەناو فڕۆکەکەدا بوون، دووەمیان ئەمرۆ دەگەنە دیمەشق.
خەرتومی پایتەختی سودان و ژمارەیەک ناوچەی ئەو وڵاتە لە 15ی نیسانی 2023، دووچاری شەڕ و پێکدادان بووە لە نێوان هێزەکانی سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرادا کە لە ئەنجامدا زیانی گیانی و سەربازی لێکەوتەوە.