کۆبوونەوە و لێکتێگەشتنی ئەمنی و بازرگانی لە نێوان حکومەتەکانی سوریا و عێراقدا

هەولێر – نۆرس پرێس

حکومەتی عێراق رەمەزاندی دەدات لەسەر واژۆکردنی لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ حکومەتی سوریا لە بواری ئەمنیدا.

نوسینگەی راگەیاندنی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی بریکارانی ئاسایشی نیشتیمانیدا رەزامەندی دراوە لەسەر ئیمزاکردنی لێکتێگەیشتنێک لە نێوان ھەردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق و سوریا لە بواری ئەمنیدا.

راشیگەیاندوە، لێکتێگەیشتنە ئەمنییەکەی نێوان سوریا و عێراق بۆ زیاتر بەھێزکردنی پەیوەندییە ئەمنییەکانە بەتایبەتیش ئاڵوگۆڕی زانیاری ھەواڵگری و زیاتر توندوتۆڵکردنی سنوورەکان و رێگرتن لە ھاتووچۆی گرووپە تیرۆریستییەکان.

لە لایەکی تریشەوە، ئاژانسی “سانا”ی نزیک لە حکومەت بڵاویکردەوە، کە مەدین دیاب، بەرێوەبەری گشتی دەستەی وەبەرهێنانی سوریا، ، لەگەڵ حەیدەر مەکییە، سەرۆکی دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنان لە عێراق و شاندی یاوەری، لە کۆبوونەوەیەکدا رێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوکاریی وەبەرهێنان و چالاککردنی ئەو رێککەوتنانەیان تاوتوێکرد، کە لە نێوان هەردوولادا واژۆ کراون، ئەویش بە سوود وەرگرتن و ئاسانکاری لەم بوارەدا و لەلایەن هەردوو وڵاتەوە، بە گوتەی ئاژانسەکە.