خێرۆ عه‌باس، هونه‌رمه‌ندی دیاری رۆژئاوا هه‌ولێری رازانده‌وه
سلێمانی- نۆرس پرێس
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ماڵی میوزیکی زەهاوی کە لە کۆتایی هەمو مانگێک سازدەکرێت، ئێواره‌ی دوێنێ کۆنسێرتێک بۆ هونه‌رمه‌ندی رۆژئاوای كوردستان، خیرۆ عەباس به‌ڕێوه‌چو.
کۆنسێرتەکە له‌سه‌عات 8:00 لە قەڵای هەولێر سازكراو تێیدا هونەرمەند گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی پێشكه‌شكرد بە ئامادەبوانی کۆنسێرتەکە.
خێرۆ عەباس، لە 1962 لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان لەدایکبوە، خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لە سوریا تەواو کردووە، لە ساڵی 1986وه لە ئەڵمانیا نیشتەجێبوە.
لە ساڵی 1989 دەستی بەکاری هونەری کردوەو له 1998 یەکەم ئەلبومی بەناوی”‘خەریبۆ” بڵاوکردوەتەوە، لە بەرهەمەکانیدا میوزیکی کلاسیکی کوردی و مۆدێرنی ئاوێتەکردوە.
خێرۆ عه‌باس له ئێستادا خاوه‌نی هه‌شت ئه‌لبومه بەناوەکانی خەریبۆ 1998، وەستیا بو 2001، ئاخین 2005، بارانا شەڤێ 2007، زۆرێ 2010، تو 2014، دلاڤا 2019 و دلنامە 2022.

