پەرلەمانتارێکی لوبنانی : هیوادارین عەرەبەکان داوای گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا بکەن
دیمەشق – نۆرس پرێس
جۆرج عەدوان پەرلەمانتاری لوبنانی و سەرۆکی لیژنەی کارگێڕی و دادپەروەری، ڕایگەیاند، ئاواتەخوازین وڵاتانی عەرەبی مەرجی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ وڵاتەکانیان دابنێن پێش ئەوەی سوریا بگەڕێتەوە بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی.
عەدوان گوتیشی، پرسی ئاوارەکان جیهانیە و دەبێت هەموومان لە خەمی ئەو پرسەیەدا بین، وهاوکار و هەماهەنگ بین، و وەک پەرلەمانیش پێویستە یاسایەک دابنێین بۆ هاوکاریکردنیان و هەموو کۆنتڕۆڵێکی یاساییش دەخەینە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی لوبنان سەدان پەنابەری سوورییان لە خاکی لوبنان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت گواستەوە.
سەرچاوە تایبەتەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، هێزەکانی حکومەتی سوریا دەیان کەسی بەساڵاچوویان ئازادکرد کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە لوبنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە. گەنجەکانیشیان ڕەوانەی بەشی وەرگرتنی سەربازی سوپا کرد بۆ ئەوەی ناویان تۆماربکەن کە پێ دەوترێت “خزمەتگوزاری زانستی” یان خزمەتگوزاری ئیجباری.
نەتەوە یەکگرتووەکان وا دەزانێت کە هێشتا سوریا وڵاتێکی “نائارامە” بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.