ئەبول غەیت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن ئەیمەن سەفادی وەزیری دەرەوەی ئوردنەوە پێگەیشت
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی سێشەممە، کۆمکاری عەرەبی خواستەکانی خۆی بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی سوریا لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبیدا دەربڕی.
ئەحمەد ئەبو غەیت ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، خواستی خۆی بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی سوریا لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبیدا نیشاندا.
ئەبول غەیت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن ئەیمەن سەفادی وەزیری دەرەوەی ئوردنەوە پێگەیشت، تیایدا باسیان لەو کۆبوونەوەیە کرد کە رۆژی دووشەممە لەبارەی سوریا لە عەممانی پایتەختی ئوردن ئەنجامدرا.
جەمال ڕوشدی، وتەبێژی ئەبول غەیت ڕایگەیاند، ئەمینداری گشتی پێزانینی خۆی بۆ سەفادی دەربڕی بۆ پەیوەندیکردن لەسەر ئەو پرسە گرنگە.
دوێنێ دووشەممە، عەممانی پایتەخت، میوانداری کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئوردن، سعودیە، عێراق و میسری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا کرد، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی گەڕانەوەی دیمەشقە بۆ ناوچەی عەرەبی ئەمەش پاش 12 ساڵ لە ململانێی سوریا.