سەفەدی: نەخشە رێگایەک بۆ دۆزینەوەی قەیرانی سوریا دانراوە
دیمهشق – نۆرس پرێس
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە ئوردن، رایگەیاند، پێنج لایەنەکەی کۆبوونەوەی عەممان رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی تیمێکی پسپۆڕ لە سەرجەم وڵاتانی بەشداربوو بە مەبەستی بنیاتنانی ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکە رۆژی دوو شەممە و داڕشتن نەخشەڕێگایەک بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا.
رۆژی دووشەممە، 1ی ئایاری 2023، کۆبوونەوەی راوێژکاری وەزیرانی دەرەوەی سوریا، سعودیە، ئوردن، میسر و عێراق لە عەممانی پایتەختی ئوردن کۆتایی هات و لە بەیاننامەیەکی کۆتایی چەند بڕگەیەکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریی راگەیەندرایەوە.
ئەیمەن سەفەدی، لە لێدوانەکانیدا گوتی: “ئامانجی کۆبوونەوەکە ئەوەبووە ئاسایش و سەقامگیری بۆ سوریا بگەرێنرێتەوە، هەروها سوریا رۆڵی سەرەکیەکەی خۆی لە ناوچەکە و جیهاندا بگێرێت”.
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی بەگوێرەی ئەو میکانیزمانەی بەکارهێنراوە کە لە پەیرەوی نێوخۆی کۆمکارەکەدا پەیرەو دەکرێت.
سەفەدی بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە وڵاتانی عەرەبی بەشدار لە کۆبوونەوەکە دەیانەوێت لەسەر هەوڵە هاوبەشەکانیان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا بنیات بنێن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە قەیرانی سوریا، دوای 12 ساڵ، بووەتە هۆکاری قەیرانێکی مرۆیی و ئەمنی و سیاسی ئاڵۆز و سەخت، گوتی: “بەڵام بڕوامان وایە کە دەبێت پێکەوە ڕووبەڕووی ئەم تەحەدایە و سەرکێشەیە ببینەوە.
وەزیرەکەی ئوردن، گفتوگۆکانی کۆبوونەوەی پێنج قۆڵییەکەی بە راستەوخۆ و راشکاوانە لەقەلەمدا و گوتی، ئامانجمان گەیشتنە بە بڕیاریکی کاریگەر کە کۆتایی بە قەیران و ئازارەکانی گەلی سوریا بێنێت.
ناوبراو ئاماژەی به وه دا که له کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایه سەر لایەنی مرۆیی و هەنگاوەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی سوورییەکان و ڕێککەوتن له سەر میکانیزمی گەرانەوەی خۆبەخشانەی پەنابەرەکانی سوریا بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئاماژە بە ئەوەشدا کە دەبێت گرنگی بە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ هەموو ناوچەکانی سوریا بدرێت.
سەفەدی جەختیکردوە کە لە کۆبوونەوەکەدا پرسی بەقاچاخبردنی مادە هۆشبەرەکان لە رێگەی سنووری سوریاوە بۆ وڵاتانی دراوسێی سوریا بە وردی وتووێژ کراوە و میکانیزمێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکە دانراوە.