لە دوای مردنی بەدیلگیراوێک، فەڵەستینییەکان هەرەشە دەکەن… زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ئیسرائیل لێدرا

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

ئیسرائیل راگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی بەدیلگیراوی فەڵەستینی خزر عەدنان لە گرتووخانەکانی ئیسرائیل، بزوتنەوەی “جیهادی ئیسلامی” سێ موشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، دوای لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەی “کیبوتس ساعاد” لە پارێزگای ئەلنەقب، سێ موشەک لە کەرتی عەزەوە بەرەو خاکی ئیسرائیل رەوانە کرا.

بەگوێرەی ئەو ڕێنماییانەی لەم حاڵەتەدا بەکارهێنراون، هیچ مووشەکێکی رێگریکەر هەڵنەدراوە.

بە گوتەی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل، خزر عەدنان ، یەکێک لە سەرکردەکانی جیهادی ئیسلامی لە کەرتی رۆژئاوا، بەرەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە، دوای 86 ڕۆژ مانگرتن لە خواردن، لە ژوورەکەی خۆی لە گرتووخانەی نیتسان بە بێهۆشی دۆزرایەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەگوێرەی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل، خزر عەدنان، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، دواتر زەنگی ئاگادارکرنەوە لە ناوچەی کیبوتس ساعاد لێدرا، پاشان سوپای ئیسرائیل راگەیاند کە سێ موشەک لە کەرتی غەزەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە.

عەدنان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوێک کە پاڵپشتی لە “تیرۆر و هاندان” دەکات، دەستگیرکرا و لە 5ی شوباتی 2023، مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ئەو ڕێنمایانەی فەرماندەیی سوپای ئیسرائیل دەرچووە، بڕیاردرا، لە کۆتایی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ وەک هەمیشە قوتابخانەکان لە شارۆچکەکانی باشووری هاوسنووری کەرتی غەزە بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەر حاڵەتێکی نائاسایی داهاتوودا رێوشوێنی دیکە دەگیرێتەبەر.

ئەمە لەکاتێکدایە، زیاد ئەلنەخالە، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ماتەمینی بۆ خزر عەدنان دەربڕی، سوێندی خوارد تۆڵەی مردنەکەی بکاتەوە.