لە هەولێر کۆنفرانسی جینۆسایدی کوردانی فەیلی بەڕێوەدەچێت
هەولێر– نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، بە بەشداری زیاتر لە 139 توێژینەوە کە تا ئێستا پێشکەش کراون، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسێکی زانستیی تایبەت بە جینۆسایدی کوردانی فەیلی بەڕێوەچوو و لەو کۆنفرانسەکەدا ژمارەیەک توێژەری نێوخۆیی و بیانی تایبەت بە قۆناخ و لێکەوتە و سەرجەم رەهەندەکانی جینۆسایدی کوردانی فەیلی، پێشکەش کران.
کۆنفرانسەکە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک کۆنفرانسی زانستییە بۆ تیشکخستنەسەر جینۆسایدی گەلی کورد، لە رۆژانی 2 تاوەکو 4ـی ئایاری 2023 لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر بەردەوام دەبێت.
کۆنفرانسەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و چەندین کەسایەتی سیاسی و هونەرمەند و کەسایەتییە کوردە فەیلییەکان و کەسایەتی و سیاسی عێراقی و بیانی، دەستی بەکارەکانی کرد.
کۆنفراسەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سپۆنسەری دەکرێت و زانکۆکانی سەڵاحەدین-هەولێر، سۆران و دهۆک سەرپەرشتی دەکەن.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر عەبدولرحمان دەروێش، بە کەناڵە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە کە ژمارەیەکی زۆر پرۆفیسۆر و پسپۆری نێودەوڵەتی و خۆماڵی لە کۆنفرانسەکە ئامادەدەبن و پانێڵەکان پێشکێش دەکەن، تاوەکو ئێستاش 139 توێژینەوەیان بەدەست گەیەشتووە، کە دوای تەواوبوونی قۆناخی هەڵسەنگاندنی زانستیی توێژینەوەکان، بڕیار دەدرێت چەندیان بەشدار دەبن.
هەروەها باسی لەوەکردووە کە کۆنفرانسەکە ژمارەیەک راسپاردەی دەبێت و گەڵاڵە دەکرێت و لە زۆرترین وێبسایت و گۆڤاری زانستی بڵاودەکرێتەوە بۆ ئەوە ببێتە سەرچاوە لەبارەی جینۆسایدی دژی گەلی کورد.

بەپێی سەرۆکی لیژنەی ئامادەکار، کۆنفرانسەکە ژمارەیەک ئامانجی هەیە لەوانە:
– پێناسه‌كردن و ناساندنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ئه‌م تاوانه بۆ هه‌موو جیهان.
– تیشكخستنه سه‌ر ئه‌م جینۆسایده له‌بواره جیاجیاكانی زانسته‌وه.
– به‌دۆكیومێنتكردنی لایه‌نه جیاجیاكانی ئه‌م تاوانه.
– ده‌ستنیشانكردنی به‌رپرسیاریێتی مێژوویی و یاسایی تاوانەکە.
– ناساندنی ئه‌م تاوانه له ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان و هاندانی پسپۆران و لێكۆڵه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی تۆیژینه‌وه له ره‌هه‌ند ولایه‌نه جیاجیاكانی ئه‌م تاوانه بکەن.
– به‌گەڕخستن و رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌رك و توانا ئه‌كادیمییه‌كان له بواری جینۆسایدناسی و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی ئه‌م پرسه.
– تێگه‌یشتن له دۆخی كوردی فه‌یلی و كۆكردنه‌وه‌ی تواناكان بۆ پێشكێشكردنی یارمه‌تی و پشتیوانیكردنیان.
– گه‌ڵاڵه‌كردنی تێڕوانینێكی ئایینده‌یی له‌سه‌ر ئاسه‌واری جینۆسایدی كوردی فه‌یلی و ره‌هه‌نده‌كانی.
– پته‌وكردنی پێگه‌ی كوردستان وه‌كو سه‌نته‌رێكی جیهانی بۆ توێژینەوەی بواری جینۆسایدناسی.