سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای ئەڵمانی کۆبوونەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى ئه‌ڵمانى كرد كه پێكهاتبوو له د. ‘يۆخن فلاسبارس’ وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ هاريكاريى ئابوورى و گه‌شه‌پێدان و ‘ڤێرنه‌ر گاتزهر’ وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى دارايى.
بە گوێرەی راگەێنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە لە ماڵپەڕی فەرمی بڵاوکراوەتەوە، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق و كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون، “بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى گشتيى عێراق” تاوتوێ كراوە.
لە راگەێنراوەکەدا هاتووە، کە شاندى ميوان وێڕاى ده‌ربڕينى به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌ڵمانيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، خواستى وڵاته‌كه‌يان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستان بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى گه‌ل و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا، دووپاتى كردوەتەوە كه هه‌رێمى كوردستان خوازياره په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا په‌ره پێبدات، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى بۆ هه‌موو ئاسانكارييه‌ك بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و وه‌به‌رهێنانى ئه‌ڵمانى له هه‌رێمى كوردستان نيشاندا، وەک لە راگەێنراوەکەدا هاتبوو.
سەرۆکایەتی هارێمی کوردستان دەڵێ:” كاريگه‌ريى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون، هه‌روه‌ها ماڵئاوايى له به‌ڕێز باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق كرا كه له ماوه‌يه‌كى نزيكى داهاتوودا كۆتايى به ئه‌ركه‌كه‌ى له عێراق دێت و سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.”