بە ئاماژەدان بە سوریا و عێراق.. نەتانیاهۆ هەڕەشەی سەربازی بە وەستاندنی چەکی ئەتۆمی ئێران دەزانێت

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران جگە لە ڕێگەی “هەڕەشەی سەربازی”، بە ئاماژەدان بەو ستراتیژەی کە پێشتر لە سوریا، عێراق و لیبیا لە دژی بەکارهێنرابوو.

هەڵوێستی توندڕەوی نەتانیاهۆ، لەگەڵ ڕێبازە ڕاستڕەوەکەی، لەبەردەم نەیارەکانی لە تەلئەبیب، جێگای شانازی بووە بۆی، بەتایبەتی بەرامبەر ئێران، هەمیشە هانی بەکارهێنانی چەکی ئاگرین لە دژی تاران داوە.

نەتانیاهۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن گوتی: “ئەگەر دەتانەوێت رێگری لە ئێران بکەن لە بوونی بە هێزێکی ئەتۆمی سەربازی، تاکە ڕێگە بۆ ڕێگریکردن بریتیە لە هەڕەشەیەکی سەربازی باوەڕپێکراو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ستراتیژە لە بەرامبەر “دیکتاتۆرەکانی وەک سەدام حوسێن لە عێراق، بەشار ئەسەد لە سوریا و موعەمەر قەزافی لە لیبیا” سەرکەوتوو بووە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێی وابوو کە “بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی هەموواندایە، بە ئەمریکا و دراوسێ عەرەبەکانیشمانەوە کە رێگری لە ئێران بکات لە بوونی بە هێزێکی ئەتۆمی سەربازی.”

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، بێ ئەوەی لەبارەی نزیکبوونەوەی ئێران و سعودیە قسەبکات، نەتانیاهۆ رەتیکردەوە کە ئالۆزبوونی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین هۆکارێک بێت بۆ تێکچوونی پەیوەندییە “گەرمەکانی” ئیسرائیل لەگەڵ دراوسێ عەرەبییەکانی، ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی “ئاشتی لەگەڵ وڵاتانی گەورەی عەرەبی نەک تەنها ئەگەرێکە بەڵکو زۆر نزیکە”.