جەندرمەی تورکیا لە گوندەکانی عەفرین هێرشیان کردە سەر ئەو سوریانەی کە هەوڵیاندا سنوور تێپەڕێنن
عەفرین – نۆرس پرێس
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 30ی نیسانی 2023، ئەندامانی هێزەکانی “جەندرمە”ی پاسەوانی سنووری تورکیا، لەکاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنی سنووری سوریا و تورکیا لە گوندەکانی عەفرین لە باکووری رۆژئاوای سوریا، هێرشیان کردە سەر کۆمەڵێک هاوڵاتی سوریی.
سەرچاوە خۆجێیەکانی ناوچەکە بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، جەندرمەی تورکیا، هێرشیان کردووەتە سەر 12 کەس، کە سیانیان ژن بوون، دوای ئەوەی لەکاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنی سنووری سوریا و تورکیا لە نزیک گوندی ئەلنەسریە لە رۆژئاوای شارۆچکەی جێندێرس بوون لەگوندەکانی عەفرین.
ئاماژەی بەوەشکرد، جەندرمەی تورکیا، بە بەکارهێنانی بۆری ئاسنین ئازاری گروپەکەیان داوە، چەند گەنجێکیشیان دەستگیرکرد، دواتر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 1ی ئایاری 2023، لە دەروازەی سنووری ئەلحەمام لەگەڵ تورکیا لە گوندەکانی عەفرین ڕادەستی فراکسیۆنی فەیلەقی شامیان کردن.