لەئێران فەرماندەیەک و هاوسەرەکەی کوژران

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە، فەرماندەی پۆلیسی بەرەنگاربونەوەی تاوان لەشاری سەراوان و هاوسەرەکەی بە گولە کوژران.

ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی بڵاویکردەوە کە چەند کەسێکی نەناسراو بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری بیجۆ پارس تەقەی لە رائید عەلیڕەزا شەهرکی فەرماندەی پۆلیسی بەرەنگاربونەوەی تاوانی شاری سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان کردوە، و لەئەنجامدا هەردووکیان کوژران.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە ئەو فەرماندە و هاوسەرەکەی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە.

پاش ئەو دەستدرێژی گولە و کوژرانی ئەو دوو کەسە، تاوەکو ئێستا ئەنجامدەرانی تاوانەکە دەستگیرنەکراون.