لە شاری ئەعزار سێ کەس بریندار بوون

گوندەوارەکانی باکوری حەلەب – نۆرس پرێس

ڕۆژی یەکشەممە سێ کەس بەهۆی تەقەی چەکدارانی نزیک لە تورکیا لە شاری ئەعزار لە باکوری شاری حەلەب  برینداربوون، یەکێک لەو بریندارانە ژنێک بووە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، فراکسیۆنی جەبها شەمیە کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت، تاقیکردنەوەی دۆشکە قورسەکانیان لەسەر ڕێگای گوندی نایارە لە گوندەوارەکانی ئەعزار لە باکوری شاری حەلەب ئەنجامدا، لەو تاقیکردنەوەیەدا  3  کەس برینداربوون کە ژنێکیان تێدا بووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی ئەعزاز.

شاری ئەعزاز لە باکوری شاری حەلەب لە ساڵی 2012ەوە لە ژێر کۆنترۆڵی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی سەر بە تورکیادایە.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ – دارشتنەوە: سەعد یازچی