کەش و هەوا بەگشتی نیمچە هەورە، ئەگەری باران بارین لە هەموو ناوچەکاندا هەیە

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی یەکشەممە بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی لە سوریا پێشبینی دەکات، کە کەشوهەوا بەشێوەیەکی گشتی نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی بەخوڕ کە هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکووری وڵات.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما 4 بۆ 8 پلە کەمتر دەبێت لە مامناوەند، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو خەمۆکییەی کە لە هەموو چینەکانی بەرگەهەوادا درێژدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، با لە ڕۆژئاواوە بۆ باشووری ڕۆژئاوا مامناوەند دەبێت، لەگەڵ بارانێکی چالاک کە خێراییەکەی لە 60 کیلۆمەترلە کاتژمێر تێدەپەڕێنێت و خۆڵ  لە هەندێک ناوچەی ناوخۆ دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵات و بیابانەکان، هەروەها شەپۆلەکانی دەریاش بەرزدەبێت لە سووکەوە بۆ مامناوەند.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشوهەوای سبەینێ کەمێک بەرز دەبێتەوە، هەروەها کەشوهەوا بەگشتی ڵلە نێوان ڕوون و نیمچە هەوردا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری مانەوەی بارانبارینی کەناراوەکان و ناوەڕاست و ناوچەکانی باکووری وڵات.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی